دووهەمین کەشتی ئەمریکی بەرەو دەریای ڕەش بەڕێ کەوت

پەیامی کورد     ...    دووهەمین کەشتی ئەمریکی بەرەو دەریای ڕەش بەڕێ کەوت .

دووهەمین کەشتی شەڕی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەرەو دەریای ڕەش بەڕێ کەوت .

بە پێی ڕاپۆرتێک دووهەمین کەشتی شەڕی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ماوی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەرەو دەریای ڕەش بەڕی کەوت ، ئەم هەواڵە لە لاپەڕەی تایبەتی تویتەری ناوگانی شەشەمی ئۆپراسیۆنەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکاندا ڕاگەیندراوە .

لە پۆستی بڵاوکراوەدا ئاشکرا کراوە کە کەشتی " تۆماس هادنێر " بڕیار وایە ئۆپراسیۆنێک بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی دەریایی لە ناوچەکە ئەنجام بدات . دەزگا میدیاییەکان هەروەها لەمبارەیەوە ڕوونی کردەوە کە کەشتییەکان و فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە هاوپەیمانەکانی خۆی لە ناتۆ بە شیوەی بەردەوام ەل ناوچەکە ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەن .

لە ١٩ ی مارس دا ناوەندی بەڕیوبەرایەتی بەرگری نیشتیمانی فێدراسیۆنی ڕووسیا بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند کە کەشتی ئەمریکیی مۆنتری چوویتە ناو دەریای ڕەشەوە . هەروەها رایگەیاندووە کە ئەرتەشی کەشتییەکەی خستووەتە ژێر چاودێرییەوە .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە