دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا کوژران

پەیامی کورد    ...   دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا کوژران

پەیوەندییە گشتی یەکانی سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئیسرائیل " تۆڵە ئەم تاوانەی وەردەگرێتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشی ڕۆژی دووشەممەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندی شاری دیمەشق لە سووریا دوو ئەندامی سووپا کوژراون .

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران ناوی کوژراوەکانی " مۆرتەزا سەعید نەژاد و ئێحسان کەربەلایی پوور ڕاگەیاندووە .

هەروەها نووسیویەتی ئەمە چەندمین جارە کە فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئیسرائیلی شەوانە هێرش دەکەنە سەر مۆڵگە و پێگەکانی سوپای پاسداران لە سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتەکان ، سەرچاوەگەلی ئیسرائیلی هەواڵیان لە ڕوودانی تەقینەوەیەکی بەهێز لە کاتژمێری ١١ی بەیانی دوێنێ بە کاتی خۆجەیی لە ناوچەی گووشدان داوە ، دەنگی ئەم تەقینەوەیە تا چەندین کیلۆمەتر دوورتر یش بیستراوە و هەندێک لە دانیشتوانی کەرانەی باختەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن لە کۆی گشتی حەوت جار دەنگی تەقینەوە بیستراوە ،

پەیوەندییە گشتی یەکانی سوپای پاسداران یش دواتر لە بەیاننایەمەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بە بێ شک و گومان ئیسرائیلی تۆڵەی ئەم تاوانەی خۆی وەردەگرێتەوە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە