دوو ئەندامی کابینەکەی " رەئیسی " سەرۆککۆماری نوێی ئێران لە لایەن ئینتەرپۆل ەوە داواکراو و تاوانبارن
پەیامی کورد ... دوو ئەندامی کابینەکەی " رەئیسی " سەرۆککۆماری نوێی ئێران لە لایەن ئینتەرپۆل ەوە داواکراو و تاوانبارن
ماڵپەڕی مەیل ئانلاین: ئینتێرپۆل بە شوێنی دوو کەس لە ئەندامانی کابینەی “ڕەیسـی" دا دەگەڕێت
ماڵپەڕی ''مەیل ئانلاینـ''ـی بەریتانیایی دەربارەی کابینەکەی ''ڕەیسی'' نووسیویەتی: "سەرۆککۆماری قەساب ی ڕێژیمی ئێران دوو کەسی بە ناوەکانی ''ئەحمەد وەحیدی و مۆحسێن ڕەزایی'' وەکوو ئەندامی کابینەی خۆی هەڵبژرادووە کە دەستیان لە دانانەوەی بۆمب لە ئامیا لە ساڵی ١٩٩٤ لە بوینێس ئایرێس هەبووە کە ٨٧ کەس تێیدا کوژران و ئێستاش پۆلیسی ئینتێرپۆل بە شوێنیاندا دەگەڕێت".
ئەو ماڵپەڕە بڵاوی کردووەتەوە لەو بۆمب دانانەوەدا حیزبۆڵڵای لوبنان، سەر بە ڕێژیمی ئێران تۆمەتبار کراوە و بەڵام کۆمیتەی لێکۆلینەوەی ئارژانتین لە لیکۆلینەوەکانی خۆیدا وتوویەتی کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەو هێرشەدا ڕاستەوخۆ دەستیان هەبووە.
''مەیل ئانلاین'' هەروەها نووسیویەتی: '' لە کاتی ئەو کردەوە تێرۆریستییەدا ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران بووە و مۆحسێن ڕەزایی جێگری کاروباری ئابووری ئیبراهیم ڕەئیسی، هەر دووکیان کە ساڵی ٢٠٠٧ وێرای چوار کەسی دیکەی ئێرانی کە ئینتێرپۆل حوکمی هۆشداری سووری بۆ دەرکردوون لەو جینایەتەدا دەستیان هەبووە''.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئارژانتین لە بەیاننامەیەکدا دەستنیشانکردنی ''وەحیدی'' بە تووندترین شێوە مەحکووم کردووە و داوای لە ڕێژیمی ئیران کردووە کە لەگەڵ سیستەمی قەزایی ئارژانتین بۆ موحاکمەی تاوانباران لە دادگایەکی بێ لایەن هاوکارییان هەبێت.
ئەو ماڵپەڕە باسی لەوە کردووە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی کابینەی ڕەیسی لە ئەندامانی سوپای پاسدارانن کە زۆربەیان لەلایەن ئامریکاوە خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە