دوو بنکەی سەربازی گەورەی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەمێنێتەوە
پەیامی کورد ... دوو بنکەی سەربازی گەورەی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەمێنێتەوە
سەرەڕای پەسەند کردنی پڕۆژەی کەمکردنەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ئەفغانستان بۆ ٢٥٠٠ کەس لە پێنتاگۆن دەوترێ واشینتۆن دوو بنکەی گەورەی سەربازی نیزامی خۆی لەم ووڵاتەدا دەپارێزیت و دەیهێڵێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک مارک میلی سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند
سەرەڕای پەسەند کردنی پڕۆژەی کەمکردنەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ئەفغانستان بۆ ٢٥٠٠ کەس لە ١٥ی جانیوەری ٢٠٢١ ەوە واشینتۆن دوو بنکەی گەورەی سەربازی نیزامی خۆی لەم ووڵاتەدا دەپارێزیت و دەیهێڵێتەوە .
بە پێی نووسراوی ئاژانسی هەواڵێ ڕۆیتەرز مەیلی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانەی ووتارێک لە دانیشتنی ئۆنڵاینی زانستکەدە برۆکینگز بە خستنە ڕووی یەکەمین ووردەکاری لە پیلانی کەمکردنەوەی سربازانی ئەمریکی لە ئەفغانستان ڕایگەیاند و ووتی سەرەڕای دوو بنکەی گەورە ، واشینتۆن چەندین بنکەی ئەقماری خۆی لەم ووڵاتەدا دەپارێزێت .
هەروەها ووتی ئەرتەشی ئەمریکا لە ئەفغانستان دوو بەرپرسیاریەتی سەرەکی خۆی بەردەوامی پێدەدات یەکەمیان ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەفغان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ میلیشیا سەربازییەکان و دووهەمیان جێ بەجێ کردنی ئۆپراسیۆنگەلی دژە تێرۆر لە دژی تێرۆریستانی داعش و ئەلقاعدە یە .
فەرماندەی ئەرتەشی ئەمریکا لە ڕاگەیاندنی ناوی بنکەگەلی سەربازی کە بڕیار وایە لە ئەفغانستان دابخرێن یا یەکەگەلێک کە لە دوای دەرچوونی ٢٠٠٠ سەربازی ئەمریکی لەم ووڵاتە لە دەست دەڕوات دوورەپەرێزی کرد هەروەها دەربارەی شک و گومانەکانی دەوڵەتی جۆ بایدن خۆی بە دوور گرت .
مەیلی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمریکا لە ئەفغانستان توانیویەتی تەنیا سەرکوەتنێکی کەم بە دەست بهێنێت لە سەر گرینگی ئاشتی لە نێوان نوێنەرانی تاڵیبان و دەوڵەتی ئەفغانستان جەختی کردەوە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە