دوو بۆمب هاوێژی جۆری بی - ٥٢ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت
پەیامی کورد ... دوو بۆمب هاوێژی جۆری بی - ٥٢ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت
ئەرتەشی ئەمریکا ڕایدەگەینێت ئامانج لە هەناردەکردنی ئەم فڕۆکە بۆمب هاوێژانە بەهێزکردن و ئامادەیی و توانای سەربازی و نیزامییە .
ئەمریکا دوو بۆمب هاوێژی جۆری بی - ٥٢ لە بنکەیەک لە داکووتای باکوورەوە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندیک لە سەرچاوەگەلی میدیایی ئامانج لە هەناردەکردنی ئەم بۆمب هاوێژانەیان " هەناردنی پەیامێکی ڕوون بۆ ئێران " ڕاگەیاندووە ، گرێگ گیلۆت ، فەرماندەی یەکەی نۆیەمی هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، ووتوویەتی کە ئەم هەنگاوە بۆ متمانە بەخشین بە هاوپەیمانیگەلی ئەمریکییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەهێزکردنی بەرگری لە بەرامبەر هەرجۆرە هەنگاو هێرشێکی سەربازییە .
ئەمە چوارەمین کاری بی - ٥٢ ەکانی ئەمریکییە لە دوو مانگی ڕابردوودا و یەکەمین کاری ئەوان لە ساڵێ نوێی میلادی کە هەموو لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێبەجێ کراوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە