دوو بەرپرسى داد و ڕۆژنامەنووسێکى لێپرسەرەوەى دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئێران لە لایەن پەرلەمانى بەریتانیا وە گەمارۆ خرایە سەریان
پەیامی کورد ... دوو بەرپرسى داد و ڕۆژنامەنووسێکى لێپرسەرەوەى دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئێران لە لایەن پەرلەمانى بەریتانیا وە گەمارۆ خرایە سەریان
پەرلەمانى ئەورووپا بە ڕاگەیاندنى پێرستێکى ١٣ کەس لە پێشێلکارانى مافى مرۆڤ، باسى گەمارۆخستنە سەر سێ کەسى سەر بە دەزگاى دادوەرى و ناوەندە ئەمنیەتییەکانى کۆمارى ئیسلامى کرد.
به پێى زانیارییەکان کریس برایانت ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا، لە ووتارێکى ڕۆژى چوارشەممە ٨ی دیسەمبەر، سەرەڕاى ڕاگەیاندنى پێرستێکى ١٣ کەسى لە پێشێلکارانى مافى مرۆڤ، ناوى دوو کەسى دەزگاى دادوەری ئێران و ڕۆژنامەنووسێکى لێپرسەرەوەى ئیتلاعات " دەزگای هەواڵگری " ڕاگەیاند .
لە نێو پێرستەکەدا، ناوى غولامڕەزا زیایی سەرۆکى پێشووى بەندیخانەی ئەوین ، عەلى قەناعەتکار جێگرى دادوەرى تاران و لێپرسەرەوەى پێشووى دادوەرى ئەوین و عەلى ڕەزوانى ڕۆژنامەنووس ـ لێپرسەرەوە دەبینرێن کە گەمارۆکانى بەریتانیا یان بەسەردا دەسەپێنرێت.
غوڵامڕەزا زیایی سەرۆکى پێشووى زیندانەکانى ئەوین و ڕەجایی شارى کەرەج، دەستى هەبووە لە لێدانی ژمارەیەکى زۆر لە زیندانیان و ئازار و ئەشکەنجەی ڕۆحى و جەستەیی و سەپاندنى هەندێک سزاى بێ وێنەى نامرۆڤانە بەسەر زیندانییەکان.
عەلى قەناعەتکاریش بەرپرسى پێشووى دادوەرى ئەوین و سەرۆکى ئێستاى دادوەرى ماددە هۆشبەرەکان ، لێپرسەرەوەى کەیسى هەندێک لە هاووڵاتییە دوو پاسپۆرتییەکان وەک نزار زەکا و فەریبا عادل خواه بووە.
عەلى ڕەزانى، لێپرسەرەوە ـ ڕۆژنامەنووسى تەلەڤزیۆنى کۆمارى ئیسلامى کە دەستى هەبووە لە ددانپیانانى ناچارى زیندانییانى سیاسى وەک ڕووحۆڵڵا زەم و مریەم مۆمبینى هاوسەرى کاووس سەید ئیمامى.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە