دوو بەرپرسی پاسداری ئێرانی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران
پەیامی کورد ... دوو بەرپرسی پاسداری ئێرانی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران
ئاژانسە هەواڵ و میدیاییەکانی سەر بە ووڵاتی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە لە دەرئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ کەسانێکی نەناسراو دوو پاسدار کوژراون.
شوناسی ئەو دوو پاسدارە کوژراوە "مێهران شووری زادە" و "موحسێن کەیخوایی" ڕاگەێندراوە.
ئەو دوو پاسدارە سەر بە هێزەکانی سوپای پاسدارانن و دەرجەی سەرگوردییان هەبووە.
هەتاکوو ئێستا هیچ لایەن و گرووپێک ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆەنی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە