دوو شاند لە عەرەبستانی سەعوودی تا کۆتایی ئەم مانگە سەردانی واشینتۆن دەکەن

پەیامی کورد   ...  دوو شاند لە عەرەبستانی سەعوودی تا کۆتایی ئەم مانگە سەردانی واشینتۆن دەکەن

ئەم شاندانە بریتین لە دەیان کەس لە بەرپرسانی دەوڵەتی و بەرپرسانی پلە باڵای کۆمپانیاگەلی عەرەبستانی سەعوودین .

لە حاڵێکدا کە ڕیاز و واشینتۆن بە هەوڵەکانی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی بواری سەفەری کۆتایی جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، بۆ عەرەبستانی سەعوودی بەردەوامی دەدەن . دوێنێ شەممە ڕاگەێندرا کە دوو شاندی دەوڵەتی لە عەرەبستانی سەعوودی تا کۆتایی ئەم مانگە بۆ چاوپێکەوتن و گفتووگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بۆ واشینتۆن دەڕوون .

دوو بەرپرسی دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی بە بێ ناو هێنانی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ئەم شاندانە بریتی لە دەیان کەس لە بەرپرسانی دەوڵەتی و بەڕێوبەرانی پلە باڵای کۆمپانیاکانی عەرەبستانی سەعوودین و  لەم چاوپێکەوتنانە سەبارەت بە پڕۆژەگەلی هاوبەشی گواستنەوە ، لۆژیستیکی و ووزەگەلی نوێکەرەوە گفتووگۆ دەکەن .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە