دوو شەریک بە بەرژەوەندی دژ بەیەک ، پووتین و ئەردۆغان لە سەر ناتۆ ووتووێژیان کرد
پەیامی کورد ... دوو شەریک بە بەرژەوەندی دژ بەیەک ، پووتین و ئەردۆغان لە سەر ناتۆ ووتووێژیان کرد .
ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا و هاوتا تورکەکەی خۆی ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان کە وولاتەکەی یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ یە ، ڕۆژی یەکشەممە لە سەر داواکاری و جاوەڕوانییەکانی مۆسکۆ لە پەیمانی سەربازی و نیزامی ناتۆ لە پەیوەندی لەگەل کێشە و گرفتی ئۆکراین گفتۆگۆیان کرد .
بە پێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا ، دوو سەرۆککۆماری هەروەها دەربارەی هەنگاوگەلیک بۆ باشتربوونی پەیوەندییەکانی دوو وولات گفتۆگۆ و ووتووێژیان ئەنجام دا .
بە پێی بەیاننامەی کرێملین یش هەرچەندە ڕابەرانی هەر دوو ووڵات " جەختیان کردووەتەوە کە بە دوای بەهێزکردنی بەشداریگەلێکن کە بە قازانجی هەر دوو وولات بێت " بەڵام هاوکات دەربارەی بابەتی نێودەوڵەتی لەوانەش ڕێکەوتننامەگەلی فەرمی و یاسایی بۆ پشتڕاست بوونەوە دەربارەی ئەمنییەتی فدراسیۆنی ڕووسیا ، دۆخی قەوقاز ، کێشە وگرفت لە سووریا و لیبیا یان تاوتوێ کرد
ڕووسیا و تورکیا سەرەڕای هەبوونی بەرژەوندی جیاواز و جار وباریش لە دژبەری لە ناوچە جیاوازەکان لەوانەش لە سووریا و لیبیا کە لەوێدا کاراکتەری سەرەکین ، بەردەوام پەیوەندی شەراکەتی یان دەپارێزن
هەروەها هەر دوو وولات لە پشت ئەو تێکهەڵچوونە چەکدارانەیە بوون کە لەم دواییانە لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنێستان دا لە سەر ناوچەی قەرەباغ ڕوویدا و وەکوو شەڕێکی تەواو عەیار لە نێوان دوو دراوسێی لێهات .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە