دوو فڕۆکەوانی فڕینی موسافری پێش نیشتنەوەی لە بەرزایی ١١ هەزار مەتری خەو دەیانباتەوە
پەیامی کورد ... دوو فڕۆکەوانی فڕینی موسافری پێش نیشتنەوەی لە بەرزایی ١١ هەزار مەتری خەو دەیانباتەوە
دوو فرۆکەوانی فڕینی موسافری سەر بە خاڵی ئاسمانی ئەتیووپیا ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو پێش نیشتنەوە لە ئەدیسئابابا خەو دەیانباتەوە
بە پێی ڕاپۆرتەکان فڕینی ژمارە ٣٤٣ی ئەم کۆمپانیایەی فڕۆکەوانی خارتووم ، پایتەختی سوودانی بە مەبەستی ئادیسئابابا بە جێ هێشتبوو . دوو فڕۆکەوانی ئەم فڕینە لە حاڵێکدا کە فڕۆکەکە لە ئاستی ١١ هەزار مەتری لە سەر ئاستی زەوین بۆ ئاسمانی پایتەختی ئەتیووپیا گەیشتبوو خەو بردبوونیانەوە .
بۆرجی پارێزگاری فڕینی فڕۆکەخانەی ئادیسئابابا لە حاڵێکدا کە بینەری جوولەی فڕۆکەکە لە سەر بەرزایی شارەوە بووە بە بی کەم کردنەوەی ئاستی بەرزییەکەی بارەها هەوڵی داوە تاکوو لەگەل فڕۆکەوانەکان پەیوەندی درووست بکات .
لە کۆتایی دا دەنگی مەترسی دەرچوونی فڕۆکە لە حاڵەتی جوولەی ئۆتۆماتیکی دوو فڕۆکەوانەکە لە خەو هەلدەستێنێت ، ئەم فڕۆکەیە چەند ساتێک دواتر و ٢٥ خوولەک دوای ئەوەی کە بۆ یەکەمین جار لە سەر باندی نیشتنەوە لە بەرزاییەکی باڵاوە تێپەڕیوە لە فڕۆکەخانەی ئادیسئابابا دەنیشێتەوە .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە