دوو كەسی ونبووی هێزەكانی ئەمریکا لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران

پەیامی کورد   ...  دوو كەسی ونبووی هێزەكانی ئەمریکا لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران

دوو كەس لە هێزی تایبەتی ئەمریکا کە لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییەی کە سەری مووشەکی کۆماری ئیسلامی هەڵگرتبوو، بێسەروشوێن بوون، ڕاگەێندرا كە گیانیان لە دەست داوە.

ژەنەڕاڵ مایكڵ ئەریك كۆریلا، فەرماندەی سێنتكام، ڕایگەیاند، دڵتەنگین بە لەدەستدانی دوو كەس لە هێزی فڕۆکەی دەریایی و بۆ هەمیشە ڕێز لە قوربانیدانیان دەگرین.

ئاماژەی بەوەش کرد، نزاکانمان لەگەڵ خێزان و دۆستان و هێزە تایبەتەکان و هێزی دەریایی ئەمریکا و تەواوی هێزە تایبەتەکانە.

بەگوێرەی ڕاگەێندراوی سێنتكام، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش دا لەگەڵ هێزەکانی ژاپۆن و ئیسپانیا بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو سەربازە زیاتر لە ٢١ هەزار میل چوارگۆشە گەڕاون.

لە ٢١ی بەفرانبار، هێزی دەریایی ئەمریکا دەستی بەسەر ئەو سەرە مووشەکییەدا گرت کە سوپای پاسداران بۆ حووسییەکان لە کەنارئاوەکانی سۆماڵ ناردبووی.


ئەم بابەتە 12018 جار خوێندراوەتەوە