دوو میدیای جیهانی : شەڕ و ئاڵۆزی لە نیوان سوپای عێراقی و پەکەکە هاتووەتە ئاراوە
پەیامی کورد ... دوو میدیای جیهانی : شەڕ و ئاڵۆزی لە نیوان سوپای عێراقی و پەکەکە هاتووەتە ئاراوە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە دوو میدیای جیهانی وەکوو میدڵ ئیست نیوز و العربی الجدید ڕایانگەیاند : ناڕەزایەتى هەندێک گرووپى سەر بە پەکەکە لە گوندى سنوونێى شەنگال بەرامبەر بە بەفەرمى نەناسینیان، بووە هۆى گرژى لە نێوان سوپاى عێراق و پەکەکە.
پێنجشەممە پەکەکە دژى دواکەوتنى حکوومەتى عێراق لە بەفەرمی ناساندنی ئەو هێزانەى سەر بە پەکەکەن، تووڕە و هێزەکانى خۆپێشاندانیان ئەنجامدا
هەر بەمەش ڕانەوەستاوە و تەنانەت تەقەشیان بەرامبەر یەکتر کردووە و بووەتە هۆى برینداربوونى سەربازێکى عێراقى و گرتنى ئۆتۆمبێلێکى ئەو سوپایە لە لایەن پەکەکەوە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە