دوو نەوتکێشی یوونانی لە لایەن ئێران ەوە دەستی بەسەرداگیرا
پەیامی کورد ... دوو نەوتکێشی یوونانی لە لایەن ئێران ەوە دەستی بەسەرداگیرا
دوابەدوای دەست بەسەرداگرتنی نەوتکێشی ئێران و ڕادەستکردنی بە ووڵاتی ئەمریکا لە لایەن یوونان ەوە ئێران یش لە دژ کردەوەیەکدا ئەمڕۆ هەینی دوو نەوتکێشی یوونانی دەست بەسەردا گرت .
کۆمپانیای زانیاری و هەواڵگری دەریایی " لیست لۆیدز " ئەمڕۆ هەینی لەگەل ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ووتی ، دوو نەوتکێشی " پرۆدێنت ڤاریۆر " و " دێڵتا پۆزئیدۆن " بە ئاڵای یوونان و لە ژێر خاوەنداریەتی ئەم ووڵاتە لە لایەن ئێران ەوە دەستی بەسەردا گیراوە .
چەند کاتژمێرێک دواتر یش سوپای پاسداران ڕاگرتنی ئەم دوو نەوتکێشە یوونانی یەی پشتڕاست کردەوە و بە بێ ئاماژەدان بە ووردەکاری هۆکاری ئەوەی " سەرپێچی ڕووداو " لە کەنداوی فارس ی ڕاگەیاندووە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە