دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کران

پەیامی کورد     ...    دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کران

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی "ئەحمەد مەولودی" خەڵکی گوندی یوونسیان و"حسێن خەلیانی" خەڵکی گوندی "کۆیک"ـان سەر بە شاری پیرانشار پاش لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی سێشەممە مانگی ڕابردوو ، بە بێ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە کرابوون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لە دەستدا نییە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە