دوو هاووڵاتی دەست بەسەرکراو لە گرتنگەی زانیاری و هەواڵگری شنۆ گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

پەیامی کورد       ...    دوو هاووڵاتی دەست بەسەرکراو لە گرتنگەی زانیاری و هەواڵگری شنۆ گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ 

ڕەزا عێزەت تاج و شۆڕش مەحموودیان دوو هاووڵاتی کورد و خەڵکی شنۆ لە گرتنگەی زانیاری و هەواڵگری ئەو شارەوە گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ ی جووڵای ٢٠٢١، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی "ڕەزا عێزەت‌تاج" خەڵکی گوندی "شاهوانه" ی سەر بە شنۆ و "شۆڕش مەحموودیان" کۆڕی مەجید و خەڵکی شنۆ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازراونەتەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ ی جووڵای ٢٠٢١ ، هەر کامەیان بە جیا و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و لەو کاتەوە تەنیا یەکجار زۆر بە کۆرتی پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ خێزانیان هەبووە. 
 
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە. 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە