دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی خۆڕەم ئاوا سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە سێدارەدران

پەیامی کورد     ...   دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی خۆڕەم ئاوا سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە سێدارەدران


بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، هەواڵدەری تەسنیم سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە بەڕێوبەری گشتی دادگای پارێزگای لۆڕستان ڕایگەیاندووە : ٢بەندکراوی بەندیخانەی خۆڕەم ئاوا لە سێدارە دران.

موحەمەد ڕەزم ڕایگەیاندووە: تۆمەتبارەکان ۲۲ی سەرماوەزی ساڵی ٢٠١٩، بەنزینخانەی "دڕە گەرم"ی‌ خۆڕەم ئاوایان ئاگر تێبەرداوە و بوونەتە هۆی کوژرانی ٣ بەرپرسی ئاسایشی شاری خۆڕەم ئاوا.

ناوبراو لە درێژەدا ووتی ئەم دوو کەسە ناسێندراوان و لە سێدارەش دران.
 
لە ڕاپۆرتەکەدا، شوناس، ڕێکەوت و شوێنی بەڕێوەچوونی حوکمەکە دیار نییە؛ بەڵام پێشتر موحەمەد ڕەزم لە ڕێکەوتی ۲۵ی سەرماوەزی ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاند بوو: ئەم کەسانە بەرپرسانی دەرکراوی هێزی ئاسایشن .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە