دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندی ئەراک لە سێدارە دران
پەیامی کورد ... دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندی ئەراک لە سێدارە دران
حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی کرماشان که بەهۆی تاوانە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ مادە سڕکەرەکانەوە حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندی ئەراک لە سێدارە دران.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ی مانگ، حکم لەسێدارەدانی چوار بەندکراو بەناوەکانی سەید فەیزوڵڵا نوورۆڵلاهی خەڵکی کرماشان، ئەحمەد نووری خەڵکی کرماشان و دانیشتووی کەرەج، حەمید گودەرزیان و موحەممەد نجاری خەڵکی ئەراک لە بەندیخانەی ناوەندی ئەراک جێبەجێ کرا.
ئەم چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی تاوانە پێوەندیدارەکان لەگەڵ مادە سڕکەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ دەرکرا.
سەرەڕای لە سێدارەدانی ئەم هاووڵاتییانە و تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ بەسەر جێبەجێکردنی حوکمەکە، ئەم هەواڵە میدیایی نەکراوە و هیچ سەرچاوەیەکی ناوخۆیی و حکوومەتی باسی لێوە نەکردووە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە