دوو هێزی چەکداری ئێرانی لە سنووری سەڵماس کوژران

پەیامی کورد    ...   دوو هێزی چەکداری ئێرانی لە سنووری سەڵماس کوژران 


ڕاگەێندراوەکانی حکوومەتی لە زاری سەرۆکی پاسەوانی سنوورەکانی ورمێ ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٧ی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هێزی چەکداری ئێران بە ناوەکانی "نیما حاجی پور" و "ئەمیر ئاقاوەردی زادە" خەڵکی نەغەدە لە سنووری سەڵماس کوژران. 

ئەگەری زۆرە هۆکاری کوشتنی ئەو دوو پاسەوانەی سنوور تۆڵەکردنەوە بێت لە ڕشتنی خوێنی کۆڵبەرانی بێتاوان کە ڕۆژانە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە دەبنە قووربانی پارووە نانێک!


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە