دوو پەنابەری کورد لە لایەن تورکیاوە دیپۆرتی ئێران کرانەوە
پەیامی کورد ... دوو پەنابەری کورد لە لایەن تورکیاوە دیپۆرتی ئێران کرانەوە
دوو پەنابەری کورد دیپۆرت کراونەتەوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە دەستدا نییە.
بە گوێرەی هەواڵەکان دوو پەنابەری کورد بە ناوەکانی ” سیروان حسەینی” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەقز و “کاوه محەمەدی” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سنە، پاش کۆچ کردنیان بۆ تورکیا و مانەوەیان لەوێ ، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر و بۆ ئێران ڕەوانە کرانەوە .
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لە دەستدا نییە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە