دوو ڕێگای ئێران کە کۆتاییەکەی دەگاتە ئەرمەنێستان لە لایەن هێزەکانی ئازەربایجان ەوە داخرا
پەیامی کورد ... دوو ڕێگای ئێران کە کۆتاییەکەی دەگاتە ئەرمەنێستان لە لایەن هێزەکانی ئازەربایجان ەوە داخرا
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی " تاس " ڕووسیا ، هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان دوو خاڵ کە ئێران بە ئەرمەنێستان دەبەستەوە داخستووە .
لە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تاس دا هاتووە بە هۆی داخرانی بەشگەلێک لە جاددەی " گوریس کاپان " لە ناوچەی سینیک لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان ەوە سەدان بارهەڵگری ئێرانی لە ناوچەکە گیریان کردووە .
بە ووتەی یەکێک لە بەرپرسانی ئەرمەنێستان هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان بەشێک لە گەورە ڕێگای نێودەوڵەتی گوریس کاپان و بەشگەلێک لە کارمکەرار - شورنووخ و گوریس وروتان یان داخستووە و لە دەرئەنجام دا پەیوەندی لەگەڵ ئێران دا پچڕاوە
هەروەها ڕایگەیاندووە ڕێگاگەلی جێگرەوە ناتوانێ هاتن و چوونی بارهەڵگرە گەورەکان فەراهەم بکات .
نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنێستان ووتوویەتی هەنگاوی هێزەکانی ئازەربایجان ڕێکەوتننامەکانی ئێریڤان ، باکوو و مۆسکۆ کە لە شەڕی ٤٤ ڕۆژەی قەرەباغ بەسترابوو پێشێل دەکات .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە