دوو کارمەندە کوژراوەکەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشینتۆن
پەیامی کورد ... دوو کارمەندە کوژراوەکەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشینتۆن
مارک لڤین، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی و ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، لە کاردانەوە بە کوشتنی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشینتۆن، ئاماژەی بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی و قەتەر لە ئیسلامییەکان کرد و ووتی: ئایا دەمانەوێت ڕێگە بە ئێران بدەین چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت؟
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆڕێکی دارایی هەیە. گرووپەکانی بەرەی ئیسلامی و گرووپەکانی بەرەی تیرۆریستی لەم ووڵاتەدا زیادیان کردووە. "ئەوان وەک دووپشک زاوزێ دەکەن."
لیڤین زیادی کرد: ئەوان تەنها ناڕازی نین یان کۆمەڵێک خراپەکاری قسەخۆش نین. لە شەقامەکاندا ڕێپێوان دەکەن... داوای لەناوبردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن، داوای ڕووخاندنی ڕۆژئاوا دەکەن، ئاڵای ئەمریکا دەسووتێنن، گۆشەگیری لە خوێندکاری جوولەکە دەکەن لە زانکۆکان، هەڕەشە لە جوولەکە بەساڵاچووەکان دەکەن کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە پلاکاردیان لە شەقامەکاندا بەدەستەوەیە، هێرش دەکەنە سەر کەنیسەی ئێمە.
ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە