دوو کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کار ەوە گیانیان لە دەستدا
پەیامی کورد ... دوو کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کار ەوە گیانیان لە دەستدا
دوو کرێکاری سەردەشتی و سەقزی تووشی ڕوداوی کار بوون و گیانیان لە دەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ ی جوونی ٢٠٢١ ، لە گوندی "قەڵاڕەش" سەربە شاری سەردەشت شۆفێرێکی کورد بەناوی "دانیال ئیبراهیمی" لەکاتی کارکردن لەگەڵ لۆدرەکان بەهۆی شۆرتی کارەبا، تووشی تەزووی کارەبا دەبێت و پاش گواستنەوەی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سەردەشت گیانی لە دەست دەدا.
هاوکات کرێکارێک خەڵکی سەقز بەناوی" عوسمان دیدار" تەمەن ٣٧ ساڵ بە هۆی ڕووخانی مالێکی کۆنەوە لە ژێر ئاوارەکان دەمێنێتەوە و گیانی لە دەست دەدات.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە