دوو کۆمپانیای پیشەسازى ئێرانی گەمارۆوەکانى ئەمریکایان لەسەر هەڵگیرا

پەیامی کورد     ...     دوو کۆمپانیای پیشەسازى ئێرانی گەمارۆوەکانى ئەمریکایان لەسەر هەڵگیرا

 هەینى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا گەمارۆى لەسەر دوو دامەزراوەى کۆمارى ئیسلامى لابرد کە ئەوانیش بریتیى بوون لە : کۆمپانیای مامووت دیزڵ و گرووپى پیشەسازییەکانى مامووت
بەڵام لابردنى ئەم دوو دامەزراوەیە لە نێو لیستى سزا ئابوورییەکانى ئەمریکا بە ماناى ئەوە نییە سیاسەتەکانمان لەهەمبەر گفتوگۆ لەسەر پرسى ئەتۆمى و پلانى مووشەکى کۆمارى ئیسلامى گۆڕابێت.
 ئێمە بەردەوام بەرامبەر کۆمارى ئیسلامى دەوەستینەوە بەرامبەر هەر هەوڵێکى کە بیهەوێت ناوچەکە نائارام بکات!
ئەم دوو ناوەندە پێشتر لە لایەن ئیدارەى دۆناڵد ترامپ ەوە لەگەڵ سەدان ناوەند و کۆمپانیا و کەسایەتى نزیک و سەر بە کۆمارى ئیسلامى، گەمارۆى ئابووری یان خرابووە سەر بە تۆمەتى هاوکاریکردنى پرسى مووشەکى و ئەتۆمى ڕژیم.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە