دوو کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی بە دەستی هێزەکانی لەشکەری تورکیا کوژران و بریندار بوون

پەیامی کورد       ...     دوو کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی بە دەستی هێزەکانی لەشکەری تورکیا کوژران و بریندار بوون

هێزەکانی لەشکری تورکیا لە شارۆچکەی چاڵدۆران کۆڵبەرێکی رۆژهەڵاتی یان بە ناوی حەسەن کەچەلانۆ لە ژێر ئەشکەنجە کوشت و یەکێکی دیکەشیان بە ناوی بێهنام سەمەدی بریندار کرد .

بەم دواییانە لە سەر سنووری نێوان تورکیا و ئێران دا کوشتن و لێدان و ئەشکەنجە کردنی کۆڵبەران لە زیادبوون دایە .

بە گوێرەی زانیارییەکان دوێنی هەینی لە شارۆچکەی چالدۆران لە گوندی شێخ سجی لە سنووری تورکیا و ئێران ٢ کۆڵبەر بە ناوەکانی حەسەن کەچەلانۆ ٣٥ ساڵان و بێهنام سەمەدی لە لایەن هێزەکانی لەشکەری تورکیاوە دەست بەسەر کران .

هەر بە پێی زانیارییەکان لە دەرئەنجامی ئەشکەنجەی قورس ، حەسەن کەچەلانۆ باوکی سێ منداڵ گیانی خۆی لە دەستدا و کۆڵبەرەکەی دیکەش بە ناوی بێهنام سەمەدی یش بە سەختی بریندار کراوە 

هێزەکانی لەشکەری تورکیا هاوکات لەگەڵ بێهنام سەمەدی تەرمی حەسەن کەچەلانۆ یان بردووەتە سەر سنوور و ڕادەستی بنەماڵە و کەس و کارەکەی کراوە 

خەڵکی گوند و هاوکات لەگەڵ بنەماڵە و کەس وکاری کوژراوەکە کە لەگەڵ لەشکەری ئێران پێشوازی یان لە تەرمی کەچەلانۆ کردووە ئاشکرای دەکەن کە ، لەشکەری ئێران بە هێزەکانی لەشکەری تورکیایان ڕاگەیاندووە بە هەنجەتی ئەوەی کە ئەشکەنجە کراوە ئەوە تەرمەکەی بەو شێوەیە وەرناگرن و دەبێ تەرمەکە لە ڕێگای سنوورییەوە و بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕێگای دەروازەی سنوورییەوە ڕادەست بکرێتەوە . هەر بۆیە هێزەکانی تورکیا تەرمەەکەی کەچەلانۆ یان لەگەڵ خۆیان بردووەتەوە و ڕادەست نەکراوە


ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە