دوو کۆڵبەر بە هۆی هێرشی سوپای پاسدارانەوە لە بەرزاییەکانی هەورامان دەکەونە خوارەوە

پەیامی کورد     ...   دوو کۆڵبەر بە هۆی هێرشی سوپای پاسدارانەوە لە بەرزاییەکانی هەورامان دەکەونە خوارەوە

بە پێی زانیارییەکان  لە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیووزەوە ،  دوێنێ دووشەممە ١٦ی ٢٠٢١، هێزەکانی سوپای پاسداران کە لە بنکەی سەربازی "مل‌هەندوو" جێگیرکراون، هێرشیان کردۆتە سەر کۆڵبەران بەم هۆیەوە دوو کۆڵبەرلە بەرزایی کەوتوونەتە خوار بەو هۆیەشەوە یەکێکیان دەستی شکاوە ئەوە دیکەش قاچی.
شایانی باسە نزیک بە ۲۰۰ کۆڵبەر لەتەنیشت قاوەخانەی عوسمان کۆ بوونەوە، خاوەن قاوەخانەکە کە ناوی "سەیوان" ــە  بێ ڕێزیەکی زۆری بە کۆڵبەران کردوە دواتر پەیوەندی تەلەفونی بە بنکەوە کردووە و ڕاپۆرتی کردوون، ناوبراو ساڵانێکە لەم ناوچەیە خەریکی جاشایەتی و ڕاپۆرتکردنی کاسبکاران و کۆلبەرانە. کۆڵبەرنیوز پێشتریش لە سەر ناوبراو ڕاپۆرتیان بڵاو کردۆتەوە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە