دوو گەریلای دیکەی پەکەکە لە سلێمانی دەبنە قوربانی و گیانیان لە دەست دەدەن

پەیامی کورد      ...    دوو گەریلای دیکەی پەکەکە لە سلێمانی دەبنە قوربانی و گیانیان لە دەست دەدەن

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئاژانسەکانی هەواڵی باشووری کوردستان رایانگەیاند شەوی (هەینی)، ئۆتۆمبێلێكی گریلاکانی پەكەكە لە سنووری قەرەهەنجیر سەر بە پاریزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان، کراوەتە ئامانجی بۆردوومانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا و لە ئەنجامدا ٢ گریلای پەكەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسەکانی باشووری کوردستان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئۆتۆمبێلەكە لە گوندی سەیدان سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر، لەسەر ڕێگەی سەرەكی كەركووك و سلێمانی كراوەتە ئامانج و لە ئەنجامیشدا دوو گریلای پەكەكە گیانیان لەدەستداوە.

شایانی باسە ڕۆژی دووشەممەی رابردووش لە هێرشێكی دیکەدا، لە هەمان گوند سێ گریلای پەكەكە كرانە ئامانجی بۆردوومانێكی توركیا و بریندار بوون.


ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە