دوو گەریلای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پێنجوێن لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە تێرۆر دەکرێن
پەیامی کورد ... دوو گەریلای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پێنجوێن لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە تێرۆر دەکرێن
پژاک ناسمانەی ئەو دوو گەریلایەی ئاشکرا کرد کە لە پیلانگێڕییەکی دەوڵەتی ئێران دا لە ناوچەی چەمی شلێر ی پێنجوێن، شەهید بوون.
▪️بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ ، هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانـ پژاک، ناسمانەی دوو گەریلای بە ناوەکانی ‘زاگرۆس مانی و شەوگەڕچیا’ ڕاگەیاند، کە لە ناوچەی چەم شلێری سەر بە شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆیان، لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکی دەوڵەتی ئێرندا دەگەنە پلەی شەهادەت.
ڕوونیشیکردوەتەوە”لە ڕێکەوتی باسکراودا دوو کەس بە ئامانجی دیتنی گرووپێکی هەڤاڵانمان لە هەرێمی چەمی شلێر سەردان دەکەن. ئەو دوو بەکرێگیراوە بە پیلانێکی لەپێش داڕێژراودا دەچنە لای هەڤاڵانمان ولە دەرفەتێکدا پیلانی قێزەونی خۆیان ئەنجام دەدەن. لە ئاکامدا شەوی چوار لەسەر پێنجی مانگی شووبات بەرامبەر لەگەڵ ١٦ رێبەندانی ١٣٩٩ هەتاوی هەڤاڵانمان زاگرۆس مانی و شەوگەڕچیا بە شێوازێکی نامرۆڤانە و دڕندانە شەهید دەکرێن. .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە