دژوار فایه‌ق : سه‌رۆك بارزانی پارێزگاری كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا یه‌كلا ده‌كاته‌وه و چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی مه‌زنین
پەیامی کورد ... دژوار فایه‌ق : سه‌رۆك بارزانی پارێزگاری كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا یه‌كلا ده‌كاته‌وه و چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی مه‌زنین
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی مادده‌ی 140 باس له گرنگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و ده‌شڵێت : چاوه‌ڕوانین پارتی ده‌نگ و کورسی زۆر بهێنێت.
دژوار فایه‌ق، ڕایگەیاند : ئێستا له كه‌ركووكم له‌ناو خه‌ڵك و سه‌ردانی كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كه‌م، خه‌ڵكی ئه‌م شاره له یه‌كه‌م ڕۆژی هاتنه‌وه‌ی پارتی پێشوازییان له‌پارتی كردووه، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی له ڕه‌حیماوه كرا سه‌لماندی هه‌ر ماڵێكی كه‌ركووك باره‌گای پارتییه و سه‌رۆك بارزانی په‌یامی ناردووه و خه‌ڵكی كه‌ركووك باوه‌ڕیان وایه پارتی خاوه‌نی قه‌زیه‌كه‌یه و ده‌نگ به لیستی 197 ده‌ده‌ن، دڵنیابن پارتی ئه‌م جاره له كه‌ركووك ده‌نگێكی زۆر و كورسی باش ده‌هێنێت.
ڕاشیگه‌یاند: دڵنیابن پارتی هاوكێشه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌گۆڕێت و پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا ده‌بێت به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك بارزانی یه‌كلا ببێته‌وه و پارتی قسه‌ی خۆی ده‌بێت له سنووری مادده‌ی 140، پارتی ئه‌م جاره به‌هێزه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی ده‌نگێكی فراوان و ئاستێكی باش ده‌كرێت، داواكارین هەموو خه‌ڵك كارته‌كان وه‌ربگرنه‌وه و ده‌نگ بده‌ن به لیستی پارتی.
ده‌شڵێت: له ئه‌گه‌ری زۆرینه‌ی لیستی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا ده‌ست ده‌كه‌ین به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه بۆ دانانی پارێزگار و پارتی ئێستا خه‌ریکی ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه‌یه كه چۆن دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ردوو پۆسته‌كه یه‌كلا بكه‌ینه‌وه، گه‌شبینین به‌وه‌ی پارتی ببێته هێزی یه‌كه‌م له‌سەر ئاستی هه‌ردوو پارێزگا كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە