دژە تیرۆری کوردستان : درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندراو خرایە خوارەوە
پەیامی کورد ... دژە تیرۆری کوردستان : درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندراو خرایە خوارەوە
ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرابوو، تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، پێنجشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 21:07، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
ئەم بابەتە 12014 جار خوێندراوەتەوە