دۆزینەوەیەکی سەیر دەربارەی ئەو کەسانەی کە پشیلە بەخێو دەکەن
پەیامی کورد ... دۆزینەوەیەکی سەیر دەربارەی ئەو کەسانەی کە پشیلە بەخێو دەکەن
شیزۆفرنی نەخۆشییەکی درێژخایەنە و پەیوەندی بە تەندرووستی دەروونییەوە هەیە و بەپێی ئامارە فەرمییەکان زیاتر لە ٦٨٥ هەزار کەس لە ئینگلتەرا تووشی بووە. نیشانەکانی بریتین لە خەون بینین، وەهم، بیرکردنەوە و قسەکردنی ناڕێکخراو، لەدەستدانی ئارەزووی چالاکییەکانی ڕۆژانە و مەیلی کشانەوە لە کەسانی دیکە.
توێژەران لە ئوسترالیا ڕایانگەیاند، ڕاگرتنی پشیلە و بەرکەوتن لەگەڵ ئەم ئاژەڵە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شیزۆفرنی ٢.٢٤ هێندە زیاد دەکات.
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە