دۆزینەوەی بەڵگەی نهێنی نوێ لە ماڵەکەی جۆ بایدن
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی بەڵگەی نهێنی نوێ لە ماڵەکەی جۆ بایدن
پارێزەری تایبەتی جۆ بایدن ڕایگەیاند : فەرمانبەرانی وەزارەتی دادگەری لە کاتی بەدواداچوون لە ماڵەکەی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە وێلمینگتۆن دلاوەر دەستیان بە ژمارەیەک بەڵگەی نهێنی و گرینگ دا گرتووە .
هەندێک لەم دۆسیە و بەڵگانە پەیوەندی بە دەورانی خزمەتی جۆ بایدن لە سێنای ئەمریکا و هەروەها قۆناغی بەرپرسیاری ئەو وەکوو جێگری باراک ئۆباما ، سەرۆککۆماری پێسووی ئەمریکا بووە .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە