دۆزینەوەی تەنێکی فڕیو ئەم جارە لە ئاسمانی کەنەدا
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی تەنێکی فڕیو ئەم جارە لە ئاسمانی کەنەدا
سوپای کەنەدا ڕایگەیاند، بەهۆی بوونی ئەم تەنە فڕیوەی نەناسراوەوە، تەواوی ئاسمانی ناوچەی یووکان و نوناڤۆت یان داخستووە.
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، فڕۆکە شەڕکەرەکانی کەنەدا و ئەمریکا ئەم تەنە نەناسراوەیان لە ئاسمانی باکووری ڕۆژئاوای ئەم ووڵاتە خستووەتە خوارەوە.
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند : پاشماوەی ئەم تەنە بەم زووانە شیکاری بۆ دەکرێت، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکاش باسم کردووە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە