دۆزینەوەی قورسترین بوونەوەری مێژوو؛ نەهەنگێکی ١٨٠ تەنی لە بیابانی پێروو

پەیامی کورد   ...  دۆزینەوەی قورسترین بوونەوەری مێژوو؛ نەهەنگێکی ١٨٠ تەنی لە بیابانی پێروو

زانایان ڕایانگەیاند کە پاشماوەی نەهەنگێکیان دۆزیوەتەوە کە نزیکەی ٤٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە، بەووتەی ئەوان ڕەنگە ئەم نەهەنگە قورسترین ئاژەڵ بێت کە تا ئێستا لەسەر زەوی ژیاوە.

بۆ ماوەیەکی زۆر نەهەنگی شین بە گەورەترین و قورسترین ئاژەڵ لە مێژوودا ناسرابوو. دەوترا ئەم بوونەوەرە تەنانەت لە هەموو ئەو دایناسۆرە زەبەلاحانەی کە لە ڕابردووی دووردا ژیاون قورسترە.

بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری (Nature) بڵاوکراوەتەوە، ڕەنگە نەهەنگی زەبەلاحی پێروو لە نەهەنگی شین قورستر بووبێت.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە