دۆزینەوەی مینی تەقینەوە لە یەکێک لە کەشتییەکان لە ئاوە نیودەوڵەتییەکانی نزیک عێراق
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی مینی تەقینەوە لە یەکێک لە کەشتییەکان لە ئاوە نیودەوڵەتییەکانی نزیک عێراق
میدیا ئەمنییەکانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە بەتاڵکردنی کەشتییەک لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی نزیک بەندەرەکانی ئەم ووڵاتە لە دوای دۆزینەوەی مینێکی دەریایی گەورە هەواڵ دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک میدیا ئەمنییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بەم بابەتە ڕایگەیاند : کاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو کەلو پەلێکی دەرەکی سەرسووڕهێنەر بەستراوە بە یەکێک لە کەشتییەکان لە ناوچەی چاوەڕێ کردنی کەشتییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان و بە مەودای ٢٨ مایلی بەندەرە نەوتییەکانی عێراق بێنراوە .
لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوەتەوە : تیمی هەڵوەشاندنەوەی مەواددی تەقەمەنی خەریکی هەڵوەشاندنەوەی ئەم مین ەو بەتاڵ کردنی کەشتییەکەن و هێزە دەریاییەکانی عێراق یش هاوڕا لەگەل تیمی ناوبراو بۆ سەرکەوتنی ئەم ئۆپراسیۆنە هەوڵ دەدەن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە