دۆزینەوەی هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوین لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوین لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر
زانایان هەسارەیەکی ئەوپەڕی خۆریان کە هاوشێوەی زەوینە دۆزیوەتەوە کە پێشبینیکراوە توانایی هێڵانەوەی ژیانی هەیە .
ئەو هەسارەیەی کە ئێستا بینراوە تا ڕادەیەک لە ئاستی زەوینە و تەنیا ١،٣٦ بەرامبەر گەورەتر لە ئاستی زەوینە . ئەم هەسارەیە " ڤۆڵف ١٠٦٩ بی " Wolf ۱۰۶۹b ناو لێندراوە . ئەم هەسارەیە تەنیا ٣١ ساڵی نووری لەگەڵ ئێمە مەودای هەیە . ئەم هەسارەیە لە لایەن تیمێک بە ڕابەرایەتی دیاما کووساکۆفسکی لە دامەزراوەی نجوومی ماکس پلانک لە ئاڵمانیا دۆزراوەتەوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە