دۆزینەوەی پردی تابلۆیەکەی مۆنالیزا
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی پردی تابلۆیەکەی مۆنالیزا
ڕۆژنامەی گاردییەن ڕایگەیاند ، مێژووناسێکی ئیتاڵیایی بانگەشەیئەوەی کردووە پردێک کە لە پشتەوەی وێنەکەی " مۆنالیزا " وە لە لایەن " لێئۆناردۆ داڤینچی " یەوە وێنەکەی کێشراوە ، پردی ڕووخاوی " ڕۆمیتۆ دی لاترینا " لە " ئارتزۆر " ە .
لە ئیستادا تەنیا تاقێک لە پردی ڕۆمیتۆ بە جێ ماوە و پێیەکانی پردەکە لە لایەنی بەرامبەر کەنارەی ڕۆخانەکەوە هێشتا بوونی هەیە .
ئەم مێژووناسە ئیتاڵیاییە پانی نێوان کەنارەکانی ڕووبارەکەی پێوانە کردووە و بە کەڵک وەرگرتن لە ئاستی پێوانەیی تاقەکە بە جێ ماوە دیاری کردووە کە چوار تاقی هاوئاست لە سەرتاسەریدا بوونی هەیە .
ئەو بەڵگەگەلێکی بە دەست هێناوە کە نیشان دەدات داڤینچی لەو کاتەدا بە شیوەی زۆرینە و گشتی لە فیزۆلە لەگەڵ مامی خۆی ژیانی کردووە .
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە