دۆزینەوەی کۆنترین جێگە پێی مرۆڤ سەر بە ٣٠٠ هەزار ساڵ پێش لە ووڵاتی ئاڵمانیا
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی کۆنترین جێگە پێی مرۆڤ سەر بە ٣٠٠ هەزار ساڵ پێش لە ووڵاتی ئاڵمانیا
باستانناسان ڕایانگەیاندووە جێگەی پێگەلی باستانی یان دۆزیوەتەوە کە گومان دەکرێت کۆنترین جێگە پێی مرۆڤ لە ئاڵمانیا بێت
ئەم جێگە پێیە کە وا بهیر دەکرێتەوە سەر بە " مرۆڤی هایدێڵبێرگی " بێت ، لە نزیکی شاری شوونینگێن لە ئیالەتی نیدێرزاکسێنی ئاڵمانیا دۆزراوەتەوە .
هایدلبێرگ مان یەکەم جۆری مرۆڤ بووە کە لە کەشوهەوای سارددا ژیاوە و هەروەها یەکەم جۆرە بووە کە دەستی کردووە بە دروستکردنی پەناگە و خانووی سادە لە دار و بەرد. ئەم جۆرە مرۆڤە ڕەنگە باپیرەی مرۆڤی دانا بووبێت لە ئەفریقا هەروەها مرۆڤی نیاندەرتاڵ بووبێت لە ئەورووپا.
پێشتر زانایان پێیان وابوو کە کۆمەڵگەیەکی بچووکی مرۆڤی هایدلبێرگ لەو ناوچەیەدا دەژین کە دواتر بووەتە ویلایەتی ساکسۆنی خواروو و شوێنی ئاژەڵە کێوییەکانی وەک فیل و کەروێشک بووە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە