دۆزینەوەی "کۆکایین" لە کۆشکی سپی!
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی "کۆکایین" لە کۆشکی سپی!
دەزگای نهێنی ئەمریکا دۆزینەوەی تۆزێکی سپی ڕاگەیاند کە پێدەچێت کۆکایین بێت لە کتێبخانەی کۆشکی سپی دا.
دۆزینەوەی ئەم مادەیە لە پلەی یەکەمدا بووە هۆی چۆڵکردنی کورت خایەنی کۆشکی سپی، بەڵام تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە خێرایی سەلامەتی ئەو ماددەیەیان ڕاگەیاند.
لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بزانن چۆن هاتۆتە ناو کۆشکی سپی.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە