دۆزینەوەی کۆگایەکی شاراوەی چەک و تەقەمەنی داعش لە پارێزگای بابل ی عێراق
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی کۆگایەکی شاراوەی چەک و تەقەمەنی داعش لە پارێزگای بابل ی عێراق .
هیزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە ئۆپراسیۆنێکدا کۆگایەکی شاراوەی چەک و تەقەمەنی سەر بە تێرۆریستانی داعش یان لە پارێزگای بابل دۆزیەوەو خاپووریان کرد .
.
بە پێی ڕاپۆرتێک حەشدی شەعبی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە کۆگایەکی شاراوەی چەک و تەقەمەنی سەر بە تێرۆریستانی داعش یان لە " جرف النصر " لە باکووری پارێزگای بابل شناسایی و بە تەواوی خاپووریان کردووە .
شاندی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : تیپەکانی ٤٧ و ٤٦ لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی جزیرە ی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی پێشدەتی یان لە پارێزگای بابل ئەنجام داوە و بە پێی زانیاری تەواوی هێزەکانی هەواڵگری توانیویانە لە ناوچەی " العویسات " توونێلێک و کۆکایەکی شاراوە سەر بە تێرۆریستانی داعش بدۆزنەوە .
هیزەکانی حەشدی شەعبی ڕێکاری تووندی ئەمنییەتی و هەواڵگری خۆیان بۆ بەرگریکردن لە دزە کردنی پاشماوەکانی تێرۆریستان بۆ ناو پارێزگای بابل و بە ئامانج گرتنی کەسانی سڤیل زیاتر کردووە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە