دۆزینەوەی کەرەستەی جوانکاری دوو هەزار ساڵە

پەیامی کورد   ...  دۆزینەوەی کەرەستەی جوانکاری دوو هەزار ساڵە

لە کاتی گەڕان بە شاری ئایزانۆی کۆن لە تورکیا، شوێنەوارناسەکان پاشماوەی کەرەستەی جوانکاری و زەڕەنگەری ڕۆمانییان دۆزیەوە کە تەمەنی دوو هەزار ساڵە.

بە گشتی ڕەنگی جوانکاری بە ١٠ جۆری جیاواز لەم شوێنە دۆزراوەتەوە کە زۆربەیان ڕەنگی پەمەیی و سوور بوون.

لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆم دا کەرەستەی جوانکاری وەک سوورکەرەوە و سێبەری چاو لەناو موسڵحەدا دانرابوو.

لەم دواییانەدا ژمارەیەکی زۆر توێکڵ لە یەکێک لە دوکانەکانی ئەم شارە دێرینە دۆزراونەتەوە.

زۆربەی هەڵکۆڵینەکانی ئەم دواییە لە دەوروبەری پاشماوەی پەرستگای "زیوس" ئەنجام دراون.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە