دۆزینەوەی کەل وپەلی کۆنی سەردەمی قاجار و عوسمانی لە زابوڵ
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی کەل وپەلی کۆنی سەردەمی قاجار و عوسمانی لە زابوڵ
فەرماندەی فەوجی سنووری زابول ڕایگەیاند : پاسەوانانی سنووری تێرمیناڵی سنووری "شیر" لە ناوچەی سیستان توانیان کەسێک دەستگیر بکەن کە دوای ئەنجامدانی کاری هەواڵگری بە شێوەیەکی نایاسایی دەچووە ناو ووڵاتەوە.
لە کاتی پشکنینەکەیدا ٥٤٧ پارچە کەل وپەلی کۆنی مێژووییان دۆزیوەتەوە کە بەهایەکی گەورەی کولتووری و مێژوویی و ڕیاڵیان هەبووە.
ئەو کەل وپەلە کۆنانەی دۆزراونەتەوە سەردەمی قاجار و ئیمپراتۆریەتی عوسمانین، هەروەها کۆمەڵێک کەل وپەلی دیکەی کۆن کە تا ئێستا بە ووردی مێژوویان بۆ دانەنراوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە