دۆزینەوەی گەنجینەیەک بە بڕی ٥٠٠ هەزار یۆرۆ لە سکی نەهەنگێکەوە

پەیامی کورد   ...  دۆزینەوەی گەنجینەیەک بە بڕی ٥٠٠ هەزار یۆرۆ لە سکی نەهەنگێکەوە

ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی ڕایگەیاند : دوای دۆزینەوەی لاشەی نەهەنگێکی سپێرم لە کەناراوەکانی دوورگەی لا پاڵمای ئێسپانیا، پزیشکێکی نەخۆشی، کە پێیوابوو نەهەنگەکە بەهۆی کێشەی هەرسەوە مردووە، پشکنینی ڕیخۆڵەکانی کرد و شتێکی ڕەقی دۆزیەوە کە بە ڕیخۆڵەکانەوە لکاوە.

ئەم شارەزایە دوای ئەوەی ئەو شتە بەردە دەباتە کەنار دەریا، بۆی دەرکەوت کە پارچەیەک "کەهەبی " عەنبەر " ی" بەدەستەوەیە، دواتر دیاری کرا کە بەهای ئەو پارچەیە نزیکەی 500 هەزار یۆرۆیە.

کەهەب ماددەیەکی دەگمەنە کە لە کۆئەندامی هەرسکردنی نەهەنگی کەهەبدا درووست دەکرێت و پێی دەوترێت "زێڕی هەڵفڕ ". ئەم ماددە بەنرخە لە پیشەسازی بۆن درووست کردن بەکاردێت.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە