دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی واکسەنی کۆرۆنا ٩ کەسایەتی بە لیستەی میلیاردێرەکان زیاد کرد
پەیامی کورد ... دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی واکسەنی کۆرۆنا ٩ کەسایەتی بە لیستەی میلیاردێرەکان زیاد کرد .
دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی واکسەنی کۆرۆنا درووستکراوی کۆمپانیاگەلی جۆراوجۆر بووەتە هۆی بەدیهێنانی داهاتی زۆر بۆ دۆزەرەوان و بەرهەمهێنەرانی .
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆزینەوە و بەرهەم هێنانی بەرفراوانی واکسەنی کۆرۆنای درووستکراوی کۆمپانیاگەلی جۆراوجۆری جیهان بووەتە هۆی ئەوەی لانیکەم ٩ کەس لە کۆمەلەی هۆکارەکانی ئەم کۆمپانیایانە بۆ لیستەی میلیاردێرەکانی جیهان زیاد بکرێن .
گرووپێکی خێرخوازی بە ناوی یەکیتی بۆ واکسەنی خەڵک لە ڕاپۆرتێکدا جگە لە ڕەخنەگرتن لە سنووردارکردنی لە بابەتی بەرهەمهێنانی واکسەنی کۆرۆنا ڕایگەیاند : کەم کۆمپانیاگەلێک کە لە جیهان هەنگاو بۆ دۆزینەوە و بەرهەم هێنانی واکسەنی کۆرۆنای ١٩ کرد و داهاتێکی زۆر بێهەژماریان بە دەست هێنا ٩ کەسێک کە لەم ڕێگایەوە بە باشگای میلیاردێرەکانی جیهان زیاد کران بە گشتی ١٩/٣ میلیارد دۆلار داهات یان کەسب کردووە کە پێی دەتوانن ١/٣ جار هەموو خەڵکی لە ووڵاتانی فەقیر و لە حاڵی پەرەپێدان دژ بە کۆرۆنا واکسینە بکرێن .چالاکانی ئەم گرووپە داوای کۆتایی پێهێنانی بابەتی مافی تۆمارکردنی دۆزراوەکە و کەڵک وەرگرتنی ئینحیساری لە بەرژەوەندییەکانی پێکهاتوو لە واکسەنی کۆرۆنا بوونە .
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە