دۆستی خانەدانی سەڵتەنی بە هۆکارێکی نەشیاوەوە دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد ... دۆستی خانەدانی سەڵتەنی بە هۆکارێکی نەشیاوەوە دەست بەسەر کرا
پیتەر نیگارد سەرۆکی کۆمپانیای مۆدەی " نیگارد ئینتەرنەشناڵ " و میلیاردێری فەنلاندی - کەنەدی بە تاوانی دەستدرێژی کردن بۆ سەر کچانیکەم تەمەن دەست بەسەر کرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی گاردیەن ەوە ، بەرپرسانی ئاسایش ، نیگاردا یان لە شاری وینیپیگ ی کەنەدا دەست بەسەر کردووە . ئەم کارئافەرینە تەمەن ٧٠ ساڵەیە ئەم تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی لە لایەن پۆلیس ەوە بە مانای ئەوەی کە تووندووتێژی و ئازار و ئەزیەتی جینسی و قاچاخی مرۆڤی کردووە ڕەت کردووەتەوە .
پیتەر نیگارد ، دۆستی پرەنس ئەندروو یەکێک لە ئەندامانی خانەدانی سەڵتەنەتی بەریتانیایە ، بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لە دژی ژنان لەوانەش کەسانی ناباڵغ چەندەها تاوانی ئەنجام داوە . ٨٩ ژن بە داواکارییەکی گشتی لە دژی ئەم میلیۆنێرە یەکیان گرت کە ١٣ی فیبریوەری ڕادەستی دادگا کراوە
بە پێی ئەم داواکارییە ، نیگاردا قوربانییەکانی خۆی بردووەتە ماڵەکەی لە باهاما و قەولی ئەوەی پێ دەدان کە لە ئاژانسی مۆدێلینگ ی خۆیدا کاریان پێ دەدات و دواتر ئەوانی بۆ پەیوەندی جنسی هان دەدا . لەو کەسانەی کە شاکی ئەم ڕووداوانەن گەنجانی ١٤ ساڵانن
لە مانگی فێبریوەری دا پیتەر نیگارد بە هۆی ئەو تۆمەتانی درایە پاڵی لە کار دەرکرا . ڕاپۆرتیان داوە کە ئەو بە ڕەزای خۆی لە پۆستی بەڕێوبەری نیاگارد دەرچووە و چیتر خاوەنی ئەم کۆمپانیایە نییە .
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە