دۆسیەی بەرجام داخرا
پەیامی کورد ... دۆسیەی بەرجام داخرا
سەر لەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە ڕاپۆرتێک لە پێگەی میدیایی " واشینتۆن فری بەیکێن " بڵاوکرایەوە و لە بەڕێوەبردنی دانیشتنێکی نهێنی بە مێحوەریەتی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران لە کۆنگرەی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم پێگە میدیاییەی ئەمریکی یە دەوڵەتی جۆ بایدن لەم دانیشتنەدا بە نوێنەرانی کۆنگرەی ڕاگەیاندووە کە ووتووێژەکانی ڕۆژئاوا لەگەل ئێران بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام گەیشتووەتە بەربەست .
فەرەیدوون مەجلیسی ، شرۆڤەکاری سیاسەتی دەرەوە و دیپلۆماتی پێشووی ئێرانی ڕایگەیاند : دۆسیەی بەرجام لەو کاتەوەی کە ڕەئیسی بووەتە سەرۆککۆمار ، داخرابوو ، لەوانەیە ئەمریکییەکان بە خەیاڵی خۆشەوە بیریان دەکردەوە ئەگەری دەستڕاگەیشتنی ڕێکەوتن لەگەڵ دژبەرانی بەرجام کە هێزیان لە ئێراندا بە دەستەوە گرتووە بوونی هەیە . ڕۆژئاواییەکان وا بیریان دەکردەوەدەوڵەتی ڕەئیسی هەر لەو کاتەی کە گەمارۆوەکان لابراوە و چارەسەری کێشەکان و بەربەستگەلی ئابووری ووڵاتێش کە بووە لە ڕاستای زیندووکردنەوەی بەرجام هەنگاو دەنرێت .
بەڵام ئەوان نەیاندەزانی ئەو لایەنەی کە هێزی لە دەستدایە تێڕوانینی کلاسیک و ئاکادێمیکی بە بابەتەکە نەبێت و لە دیدی باوەڕ بە باسەکانی پەیوەندی نێودەولەتییە دەڕوانێت . ئەم ڕێکارە لە ووتاری ڕەئیسی لە نەتەوەیەکگرتووەکان دا بە ڕوونی ئاشکرا دەبیندرا . هەر لەم ڕووەوەیە کە لەوباوەڕەدام دۆسیەی بەرجام ماوەیەکی زۆرە کە داخراوە .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە