دۆسیە و سەنەدی میدیایی بەریتانیا دەربارەی مۆحسێن فەخریزادە باوکی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بڵاو دەبێتەوە

پەیامی کورد       ...    دۆسیە و سەنەدی میدیایی بەریتانیا دەربارەی مۆحسێن فەخریزادە  باوکی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بڵاو دەبێتەوە

دەیلی مەیلی بەریتانی بۆ یەکەمین جار بە ووتەی خۆی دۆسیەی لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بڵاوکردەوە و بە هێنانی ناوی مۆحسێن فەخریزادەی مەهابادی وەکوو باوکی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە دوای درووست کردنی بۆمبی ئەتۆمی یە . لە ڕۆژانی ڕابردوودا ووڵاتانی ئەورووپایی ئەندامی بەرجام بە فەرمی مێکانیسمی ماشە یان لە بەرامبەر ئێران چالاک کردوەتەوە . ئەم دۆخە نیشان دەدات ئەورووپاییەکانی دەرچوونیان لە بەرنامەی بەرجام تووندتر کردووە .

دەیلی مەیل دۆسیەگەلێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە لە ئێران پێش ساڵی ٢٠٠٢ بە فەرمی لە حاڵی درووست کردنی بۆمب ی ئەتۆم بووە . ئەم میدیایە بە پێی دۆسیەگەلیکی دەستنووس بە زمانی فارسی ڕایگەیاندووە لەم دۆسیەیەدا زانایانی ئەتۆمی پێشنیارگەلێکیان لە سەر پێدانی چرای سەوز کە بەرپرسانی باڵای ئەتۆمی ئێران بەوانیان دابوو دەربارەی کڵاوەگەلی ئەتۆمی خستووەتە ڕوو .

ئەم دۆسیانە کە بە شێوەی گشتی و هەمیشەیی لە لایەن بەرپرسانی هەواڵگری ئیسرائیلییەوە گەیشتووەتە دەستی ئەم میدیایانە بریتییە لە بەڵگەیەک بە بەرواری مانگی فێبریوەری ساڵی ٢٠٠٩ کە بەرامبەر بە ئەندازیار فەخریزادە نووسراوە .

لەم نامەیەدا پارامەترگەلێکیان بە ناونیشنای مەواددی پێداویستی پڕۆژەکە ئاماژە پێداوە کە بریتییە لە ژووری " سەرشەڕ " کڵاوە " یە . ئەم نامەیە لە لایەن فەخریزادەوە پاراف کراوە . ئەو ووتوویەتی داکارییەکانی ئێوە لە حاڵی پێداچوونەوەیە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ناوی مۆحسین فەخری زادە وەکوو یەکێک لە ٥ کەسایەتی ئێرانی کە لە لیستەی ٥٠٠ کەسە بەهێزەکانی جیهان ە کە لە لایەن گۆڤاری بە ناوبانگی ئەمریکی " فارین پالیسی " یەوە بلاو کراوەتەوە .

ناوی فەخریزادە لە ژێر ناونیشانی " زانای پلە باڵای وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزەکانی چەکدار و سەرۆکی پێشینی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی فیزیای " PHRC " لە بەرواری ٢٤ ی مارسی ساڵی ٢٠٠٧ لە لیستەی گەمارۆکراوەکانی ئێران لە لایەن شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دانراوە .

مۆحسین فەخریزادە تەنیا زانای ئەتۆمی ئێرانییە کە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناوی ئەوی ڕاستەوخۆ لە سۆی ڕیکلامەکانی ساڵی ڕابردووی خۆیدا هێنایە زمان و ڕایگەیاند لە سەر بەرنامەی چەکی ئەتۆمی دا کاری دەکرد .

بە پێی بڵاوکراوەی دەیلی مەیل بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە گرینگیدان بە داتاکانی ئەم دواییەی کە بە دەستی هێناوە لایەنی سەربازی هەبووە و فەخریزادە لە چاوپێکەوتنی خۆیدا لەگەڵ ڕابەری باڵای ئێران دا داواکاری زیادکردنی هێزی جووڵەکردن و ئەنجامدانی کارەکانی ببوو

بەرپرسانی ئیسرائیل لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کە بە دەستیان گەیشتووە ڕایانگەیاندووە کە ئێران بە تەواوی نیازی ئەوەی هەبووە ببێتە دەوڵەتێکی ئەتۆمی تەواو .


ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە