دۆنالد ترامپ : حێزبۆڵڵا زۆر زیرەکە

پەیامی کورد   ...  دۆنالد ترامپ : حێزبۆڵڵا زۆر زیرەکە

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند : حێزبۆڵڵا زۆر زیرەکە . بەڕاستی زۆر زیرەکن . میدیاکان پێیان خۆش نییە کە من وا دەڵێم.

ئیسرائیل وەزیری بەرگری نیشتمانی ، یان کەسێکی لەو جۆرەی هەیە کە دەڵێت: "هیوادارم حێزبۆڵلا لە باکوورەوە هێرشمان نەکاتە سەر" ئینجا ڕۆژی دواتر هێرشیان کردە سەر . ئەگەر گوێ لە قسەکانی ئەم گەمژەیە بگرن لە باکورەوە هێرشتان دەکرێتە سەر چوونکە ووتی ئەوە خاڵی لاوازی ئێمەیە!

لێدوانەکانی ترامپ لەلایەن هاوڕێ کۆمارییەکانییەوە ڕەخنەی تووندی لێ گیراوە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە