دۆناڵد ترامپ : ئەگەر من سەرۆککۆمار دەبووم ، سەعوودییە هەرگیز پەیوەندی بە ئێرانەوە نەدەکرد

پەیامی کورد   ...  دۆناڵد ترامپ : ئەگەر من سەرۆککۆمار دەبووم ، سەعوودییە هەرگیز پەیوەندی بە ئێرانەوە نەدەکرد

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند : چین ، ڕووسیا، ئێران و کۆریای باکوور هاوپەیمانییەکی ترسناک و وێرانکەریان پێکهێناوە.

ئەمریکا لە گێژاودایە، ئابووریمان لە داڕماندایە و هەڵئاوسان لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە، ڕووسیا پەیوەندی بە چین ەوە کردووە.

ئایا دەتوانی باوەڕ بکەیت? سەعوودییە پەیوەندی بە ئێرانەوە کردووە و یەکیان گرتووە . ئەگەر من سەرۆکی ئێوە بوومایە هەرگیز ئەمە ڕووی نەدەدا.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە