دۆناڵد ترامپ : بڕیارێکی گرینگ بەم نزیکانە سەبارەت بە ئێران دەدرێت

پەیامی کورد   ...   دۆناڵد ترامپ : بڕیارێکی گرینگ بەم نزیکانە سەبارەت بە ئێران دەدرێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەکاتی گەڕانەوەی لە فلۆریدا بۆ واشینتۆن لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ پەیامنێران لە هێڵی ئاسمانی ئەیر فۆرس وان، ڕایگەیاند، بڕیارێکی گرینگ سەبارەت بە ئێران بەم نزیکانە دەدرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە نێردەی تایبەتی خۆی، ڤیتكاف، دانووستانێکی سەرکەوتووی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها سەبارەت بە ڕووسیا و ئۆکراین ئەنجامداوە.

ترامپ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ڕاوێژی بەرفراوانی لەگەڵ لایەنە جۆربەجۆرەکان سەبارەت بە پرسی ئێران هەبووە.


 


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە