دۆناڵد ترامپ بەرنامەیەکی تایبەت بە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەمەرزێنێت
پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ بەرنامەیەکی تایبەت بە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەمەرزێنێت .
سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا بۆ گۆڕینی یاری سیاسی ، بە نیازە بەم زووانە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی دابمەزرێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا بۆ گۆڕینی یاسای یاری سیاسی ، بە نیازە بەم زووانە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی دابمەزرێنێت .
" جەیسۆن میلەر " ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسی کە دۆناڵد ترامپ لە ماوی دوو تاکوو سێ مانگی داهاتوو دەگەڕێتەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، بەڵام بە سیستەمی تایبەت بە خۆی ، دۆناڵد ترامپ بەرنامەیەکی تایبەت بە خۆی بۆ دامەزراندنی تۆڕێکی کۆمەڵایتی درووست دەکات تاکوو کاربەران بەرەو خۆی ڕابکێشێت .
ئەم بڕیارە لە لایەن سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لە دوای داخرانی هەژماری کاربەری ئەو لە لایەن تویتەر و فەیسبووک ەوە دوای هێرشی هەوادارەکانی بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرە ڕوویدا و هاتە ئاراوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە